ئابووری

خشته‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشته‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت بڵاوده‌كرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، هه‌فته‌ى داهاتوو خشته‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

له‌ ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم به‌و پاره‌ى كه‌ به‌غدا ناردوویه‌تى و بڕه‌كه‌ى زیاتر له‌ 550 ملیار دیناره‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆش بڕێكى تر پاره‌ بنێرێت، به‌و داهاتى ناوخۆش به‌شى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتووش خشته‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

هاوكات "له‌دواى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى حه‌وت، وه‌زاره‌تى دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شت ده‌كات و به‌غداش بڕێكى ترى پاره‌ ده‌نێرێت، هه‌رچه‌نده‌ كورتهێنان هه‌یه‌ بۆ هه‌ردوو مووچه‌كه‌، به‌ڵام هه‌رێم ده‌یه‌وێت به‌ هاوكارى به‌غدا ئه‌و دوو مووچه‌یه‌ له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ دابه‌ش بكات".

له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، شاندێكى ترى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ پرسى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌ران و ره‌نگه‌ به‌غدا به‌شێك پاره‌ بداته‌ هه‌رێم بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە