ئابووری
له باره‌ى مووچه‌وه عیراق تاوه‌كو مانگى 12ى ئه‌مساڵ مۆڵه‌ت ده‌داته هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دارایی عیراق تاوه‌كو مانگى 12ى ئه‌مساڵ مۆڵه‌تى داوه به هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و تێبینیانه‌ى هه‌یه له سه‌ر لیستى مووچه له لایه‌ن به‌غداوه و ره‌زامه‌ندیش له سەر خەرجكردنی مووچەی مانگی حه‌وتى مووچه‌خۆران دراوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ نێوان وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم و دیوانی چاودێریی عیراق، له لایه‌ن به‌غداوه رەزامەندی دراوه لە سەر خەرجكردنی تەواوی مووچەی مانگی حه‌وتى مووچه‌خۆرانى هەرێمى كوردستان.
هه‌روه‌ها د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوه‌ى عیراق له سه‌ر هه‌مان پرس نوسراو دەباتە ئەنجومەنی وەزیران، بۆ ئه‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى سودانى بەدەست بهێنێت به مه‌به‌ستى خەرجكردنی مووچەى ئه‌و مانگه كه لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەكەى دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمى كوردستان.
لە كۆبوونەوەكەى نێوان وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم و دیوانى چاودێریی عیراق، وه‌ك مۆڵه‌ت تاوه‌كو رۆژی 1-12-2024، دراوه‌ته هەرێم به مه‌به‌ستى چارەسەركردنی ئه‌و تێبینییانه‌ی لیستى مووچه كه دیوانی چاودێریی دارایی عیراق هه‌یه‌تى، و وەفدەكەی هەرێمیش بەڵێنی چارەسەركردنی داوە.
هاوكات، مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش بەم شێوەی ئێستا كه به كۆده به بەردەوامى خه‌رجده‌كرێت.
پ ح ع