ئابووری
دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزار دەرچوو له لایهن ئەنجومەنى راژەوه پەسەند كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزار و 400 دەرچوو وەکو قۆناغى یەکەمى دەرچووە پیشەییە پزیشکییەکان له لایهن ئەنجومەنى راژەى فیدڕاڵییهوه پەسەند كرا، بەڵام ئهو بڕیاره دەرچووانى هەرێمى کوردستانى لێ بێبهشه.
له راگەیەندراوێکى ئەنجومەنى راژەى فیدڕاڵییدا هاتووه "لە کۆبوونەوەیەکى بەپەلەدا دامەزراندنى زیاتر لە 28 هەزار و 400 دەرچوو وەکو قۆناغى یەکەم پەسەند کراوە، ئەوەش بەگوێرەى یاساى ژمارە شەشى ساڵى 2000ی پیشە پزیشکى و تەندروستییەکان بووە".
ئهوهش هاتووه "ئەو تیمانەى کار لەسەر پرسى دامەزراندن دەکەن، دواى دەوامى فەرمیش لەکارەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەى بەخێرایی کارەکانى پرۆسەى دامەزراندن ئەنجام بدەن".
ئهوهشخراوهتهڕوو "هەلی دادپەروەریی بۆ سەرجەم پێشکەشکاران رەخسێندراوە".
پ ح ع