ئابووری

وەرزی گەرما بووەتە وەرزی گەشتکردن و بووژانەوەی بازاڕی ھەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەرزی گەرما بووەتە وەرزی گەشتکردن و بووژانەوەی بازاڕی ھەرێمی کوردستان

مەودا میدیا-

ھاتنی گەرما و وەرزی ھاوین وا لە ھاوڵاتییان دەکات گەشت بکەن و روو بکەنە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی کوردستانیش دەڵێت "سوودێکی ئابووری باشی ھەیە بۆ ھەرێم و ھەموو جومگەکانی بازاڕی بووژاندووەتەوە".

مەحمود تۆفیق، سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەم وەرزە کە ھاوینە و پلەکانی گەرما بەرزە وای کردووە خەڵکانێکی زۆر  سەردانى سلێمانی و ھەرێمی کوردستان ده‌که‌ن و روو دەکەنە ناوچەکان گەشتیارییەکان".

وتیشی "چی بە شێوەی تاک و خێزانی یان بە شێوەی گرووپات کە دێنە ھەرێم و دەمێننەوە سوودێکی ئابووری باشی ھەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سوودەکەشی ھەمەلایەنەیه‌ و ھەموو جومگەکان بوژاوەتەوە، بێجگە لە ئوتێل و چێشتخانەکان، بازاڕ  بە گشتی ھەر لە دووکاندارەکانەوە بگرە تاوەکو تاکسییەکانیش سوودی لێدەبینن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان