ئابووری
میکانیزمی نوێ بۆ دامەزراندن دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای بڕیاری حکومەتی عیراق بۆ دامەزراندن بەتایبەت لە ناوچە دابڕێنراوەکانی ھەرێمی کوردستان کە پێکھاتەی جیاوازی تێدایە، شێوازی دامەزراندنەکە بووەتە مایەی نیگەرانی ھەندێک لایەن و داوای گۆڕانکاری لە میكانیزمى دامەزراندنەکە دەکرێت.
لەو بارەیەوە، د.ئەحمەد کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەو بابەتە باسی لێوەکراوە، بەڵام ھێشتا ھیچ بڕیارێک نەدراوە".
وتیشی "بۆ دامەزراندنی ئەو کەسانە میکانیزمی نوێ دادەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "دانانی میکانیزمی نوێ بەتاکیدی دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا باسی لێوە ناکەین بۆ رایگەیاندنەکان".
پ ح ع