ئابووری
بۆ یه‌كه‌مجار بڕێك پاره بۆ ئه‌م توێژه ته‌رخان ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هه‌رێم، بڕیایدا مانگانه بۆ مامۆستایانى ئایینى خۆبه‌خش بڕێك پاره وه‌ك (شایسته‌ى دارایی) ته‌رخان بكات و رایده‌گه‌یه‌نێت "تاکۆتایی ساڵی 2024، ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆئەوەی بەمافەکانیان بگەن".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڵاویكردووه‌ته‌وه "بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک (شایستەی دارایی) بدرێتە مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش (کەھیچ داھاتی تریان نییە) لەسەر بوودجەی وەزارەت، تاکۆتایی ساڵی 2024، ئامادەکردنی پڕۆژە بودجەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکاری کارگێری و یاسایی بۆیان دەگرینەبەر، بۆئەوەی بەمافەکانیان بگەن".
راشیگه‌یاندووه "مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش لەماوەی رابردوودا رۆڵی گەورەیان ھەبووە لە پڕکردنەوەی بەشێکی میلاکی مزگەوتەکان و خزمەتکردنی نوێژخوێنان ھەروەھا جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینی و نیشتمانی و مرۆییەکان، وێڕای برەودان بە پرەنسیپەکانی پێکەوە ژیان و لێبوردەیی".
پ ح ع