ئابووری

نرخی زێڕ دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی زێڕ دابەزی


مەودا میدیا- 
نرخی یەك ئۆنسە زێڕ نزیكەی 24 دۆلار دابەزی و لە كاتی داخستنی بازاڕی هەفتانە گەیشتە 2,502 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك. 

دوێنێ‌ هەینی، پێش داخستنی بازاڕی هەفتانە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ 2,526 دۆلار بوو، بەڵام لە كاتی داخستنی بازاڕەكەدا نرخەكە 24 دۆلار دابەزی و نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ بوو بە 2,502 دۆلار. 

نرخی زێڕ لە ماوەی یەك مانگی رابردوودا بەرز و نزمی زۆری بەخۆوە بینی و تا ئێستاش ئاراستەی نرخەكەی بۆ بازرگانان روون نییە و دڵنیانین لە كڕین و فرۆشتن. 

بەپێی وتەی شارەزایانی ئابوری، ناجێگیری و ناڕوونی لە نرخی زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ ناجێگیری دۆخی سیاسی جەنگی نێوان وڵاتان بە تایبەتیش ئەگەری هێرش بۆ سەر ئیسرائیل لە لایەن وڵاتی ئێرانەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان