ئابووری
ئه‌و زیانه‌ى به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ی دادگای پاریسه‌وه تووشى هه‌رێم بووه، بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەپیکور، زیانى دارایی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هه‌رێمى کوردستان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "زیانى راگرتنی نەوت تاوەکو ئێستا به زیاتر لە 19 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت".
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "بۆ هەناردەكردنه‌وه‌ی نەوتی هه‌رێمى کوردستان، رێککەوتن نەکراوە".
وتیشى "نرخی هەر بەرمیلێک له‌و نەوتەی لە ناوخۆ دەفرۆشرێت، به 35 دۆلارە، لە کاتێکدا تێکڕای تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوتی کوردستان، 20 دۆلارە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، لە سەر بڕیاری دادگای نێوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس لە 25ی ئاداری ساڵی 2023ه‌وه هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆڕی جیهان، راگیراوە.
پ ح ع