ئابووری
عیراق بڕیارێك له به‌ره‌وه‌ندى توێژێكى هه‌رێم ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به پرسى دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ، ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "وەزارەتی دارایی عیراق ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه بۆ بە گرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێم و لەئایندەدا ئاسانتر داخڵی لیستی موچەی بەغدا دەکرێن".
سۆران عومەر، ئەندامی لیژنه‌ى ئابوورى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى ئاشكرایكردووه "وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ لەوەڵامی نووسراوێکی بەندە بۆ داواکاری بەگرێبەست کردنی وانەبێژان کە داواکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ کرابوو ئەرێنییە".
راشیگه‌یاندووه "وەزیری دارایی فیدڕاڵ بە نووسراوی ژمارە157237 لە 28-8-2024 دەقی نووسراوی دائرەی موازەنەی وەزارەتی ناردووە کە 14-7-204 بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریان ناردووە بۆ بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێم و پارەدارکردنیان لەدائرەی محاسەبە".
سۆران عومه‌ر، ده‌شڵێت "وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ رەزامەندی داوە بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێم و لەئایندەدا ئاسانە داخڵی لیستی مووچەی بەغدا بکرێن".
پ ح ع