ئابووری
پێداچوونەوە بە دۆخی بانکە سزادراوهكان دهكرێت "كاریگهرى لهسهر بههاى دۆلار دهبێت؟"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
له نێوان بانکی ناوەندیی عیراق و کۆمپانیایهكى ئهمهریكى گرێبەستێک كراوه سهبارهت به پێداچوونەوە بە دۆخی بانکە عیراقییەکان تایبهت بانکه سزادراوهكان، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیاکە کار دەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بە ئامانجی گەڕاندنەوەی بانکە سزادراوەکان بۆ سیستەمی بانکی عیراق و نێودەوڵەتی.
لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندیی عیراق رایگهیاندووه "وەفدەکەی بانکی ناوەندیی بە سەرۆکایەتیی عەلی عەلاقن پارێزگاری بانکی ناوەندیی لە نیویۆڕک زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامداوە و تێیدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی ھەنگاوەکانی عیراق بە ئاڕاستەی بەکارھێنانی کارتی بانکی".
راشیگهیاندووه "وەفدەکەی بانکی ناوەندی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ھەریەک لە کۆمپانیاکانی ڤیزا و ماستەرکارت و مۆنی گرام کۆبووەتەوە و ھەروەھا کۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتی (کەی پی ئێم جی) شیکارییەکی فراوانی لەسەر بەکارھێنانی کارتی بانکی لە عیراق خستووەتەڕوو".
له راگهیهندراوهكهدا ئهوهش هاتووه "وەفدەکەی بانکی ناوەندیی لەگەڵ کۆمپانیای ( ئۆلیڤەر وایمان) گرێبەستێکی کردووە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی بانکە عیراقییەکان لەنێویاندا ئەو بانکانەی لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمهریکاوە، مامەڵەکردنیان بە دۆلار لێ قەدەغەکراوە، بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیاکە کاردەکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بە ئامانجی گەڕاندنەوەی بانکە سزادراوەکان بۆ سیستەمی بانکی عیراق و نێودەوڵەتی".
پ ح ع