ئابووری
سه‌باره‌ت به نه‌وته‌كه، عیراق كۆتا هۆشداری ده‌داته حكومه‌تى هه‌رێم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕى ئارگوسی بەریتانی، سه‌باره‌ت به کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو، حکومەتی فیدڕاڵ كۆتا هۆشداری داوه‌ته حکومەتی هەرێم، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی ئەگەری وەرنەگرتنی پشکی خۆی دەبێتەوە لە بودجە.
ماڵپەڕى ئارگۆسى بەریتانى، له زارى بەرپرسێکى کۆمپانیاى سۆمۆوه بڵاویكردووه‌ته‌وه "بەغداد بۆ کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوتى خاو كۆتا فشارى خستووەتەسەر حکومەتى هەرێم".
به‌رپرسه‌كه راشیگه‌یاندووه "چەندینجار داوا لە حکومەتی هەرێم کراوه بەرهەمهێنانی بەپێى یاسای بودجە، تاوەکو کەمترین ئاستی پێویست بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکانیان کەم بکاتەوە، کە نزیکەی 50 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "به پێچه‌وانه‌وه حکومەتی هەرێمى كوردستان دەبێت هەموو ئەو داهاتانە راده‌ستى حکومەتی عیراقى بكات کە وەریدەگرن بۆ ئەو بەرمیلە زیادانەی لە دەرەوەی ئەو پرۆسەیە بەرهەمهاتووە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێم ئه‌گه‌رچى چه‌ند مانكێك بۆ خوار 100 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دابەزی، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی بەردەوام دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە بەتایبەتی لەو کێڵگانەی کە لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.
پ ح ع