ئابووری
ئه‌مڕۆ گرفتى نه‌ناردنى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم له به‌غداوه چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت "وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌گه‌ڵ جووتیارانى هه‌رێم، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازگانى كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئومێد ده‌كه‌ن گرفتى نه‌ناردنى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران له لایه‌ن حكومه‌تى عیراقه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
دوێنێ ژماره‌یه‌ك له جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان به مه‌به‌ستى داواكردنى پاره‌ى گه‌نمه‌كه‌یان رۆیشتنه به‌غدا، چونكه تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تى عیراق به‌شێكى زۆرى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى ره‌وانه نه‌كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى لیژنه‌ى كشوكاڵ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "دواى گه‌یشتنی جووتیاران به به‌غدا چاوم پێكه‌وتن و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌و جووتیارانه وه‌ك نوێنه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زیرى بازرگانى عیراق كۆببینه‌وه".
وتیشى "به ئومێدى ئه‌وه‌ى ئه‌و گرفته‌ى چه‌ند مانگێكه رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌كه نه ناردنى پاره‌ى گه‌نمه‌كه‌یانه له لایه‌ن به‌غداوه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به پێشبینىیان بۆ چاره‌سه‌ربوونى گرفته‌كه‌ش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى كشتوكاڵ، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئه‌و دۆخه‌ى له عیراق هه‌یه قورسه بتوانین پێشبینى ئه‌رێنى بكه‌ین، به‌ڵام به‌پێى ئه‌و توانایه‌ى هه‌یه و به هیمه‌تى جووتیاره‌كانیش هه‌وڵى جدی ده‌ده‌ین".
پ ح ع