ئابووری
نرخى ته‌ماته به‌ته‌واویی هه‌رزانبوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخى یه‌ك كیلۆ ته‌ماته له عه‌لوه‌ى سلێمانى گه‌شته 1500 دینار، جارێكى تر هه‌رزانبوو.
حاجى سه‌روه‌ر، به‌رپرسى عه‌لوه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رزانبوونى ته‌ماته په‌یوه‌ندى به هاورده‌كردنى ته‌ماته هه‌یه له مه‌رزه‌كانى عێراق بۆ خوار و ناوه‌ڕاستى عیراق".
باسى له‌وه‌شكرد "ته‌ماته‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شى زۆر بۆ شاره‌كانى عیراق ده‌ڕوات، ئێستا كه ئه‌وان هاورده ده‌كه‌ن ئه‌مه وایكردووه كڕیارى ته‌ماته‌ى هه‌رێم یان بڵێین ته‌ماته‌ى پێنجوێن زۆر كه‌مبێته‌وه".
وتیشى "ته‌ماته زۆر هه‌رزانبووه و له عه‌لوه‌ى كیلۆى به 350 دیناره، پێشتر گه‌یشته 1500 دینار، ئه‌وه‌نده زۆر كه‌س لێى ناپرسێت".