ئابووری
له‌ژێر فشارى مه‌سرور بارزانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابهشنەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هۆكارى دابه‌شنه‌كردن و رانهگهیاندنى خشته‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه.
ئه‌گه‌رچى پاره‌یه‌كى زۆر له‌ژێر ده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هه‌یه وێڕاى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه به‌غدا بۆ مووچه ناردهیهتى و بڕه‌كه‌ى زیاتر له 700 ملیار دیناره، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى، بۆ ئه‌وه‌ى فشارى زیاتر بخاته سه‌ر خه‌ڵكى نایه‌وێت مووچه دابه‌شبكرێت.
به‌پێى چه‌ند زانیارییه‌ك كه ده‌ستى مه‌ودا میدیاى كه‌وتووه "پاره‌ى ئاماده بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وت له حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم هه‌یه، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى ئۆكه‌ى دابه‌شكردنى نه‌داوه به‌تایبه‌ت له‌و حاڵه‌ى كه 31ى ئاب هاته پێشه‌وه و ههلڵایهكى زۆر له‌سه‌ر ئه‌و حزبه دروستبوو".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاماده‌یی نیشاندابوو له‌ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته و هه‌فته‌ى رابردوو مووچه‌ى مانگى حه‌وت و هه‌شت دابه‌شبكرێت به داهاتى ناوخۆ و پاره‌كه‌ى به‌غدا، به‌ڵام له‌وه‌شدا رێگرى هه‌بووه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ مه‌ودا ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و وتى "له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوو وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت راده‌گه‌یه‌نێت و به ئه‌گه‌رى زۆره‌وه دابه‌شكردنى مووچه ده‌كه‌وێته ناوەڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه".