ئابووری
زانیاریی له‌باره‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له خانه‌نشینى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ مانگى حه‌وت لیستى مووچه‌ى خانه‌نشنینى به هه‌ردوو شێوه‌ى كۆن و به هاوتاكردن ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌ویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وت به هه‌ردوو شێوازى كۆن و به هاوتاكردن مووچه‌ى خانه‌نشینان لیستمان ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه".
وتیشى "به‌غدا پێى راگه‌یاندوین بۆ مانگى حه‌وت مووچه‌ى خانه‌نشینان به لێبڕینى له %10 ده‌بێت، به‌و پێیه مووچه‌كانیان به هاوتاكردن دابه‌ش ده‌كرێت به‌ڵام تا ئێستا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه".
وتیشى "له هه‌رێمى كوردستانیش زیاتر له 250 هه‌زار خانه‌نشین هه‌یه، بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان زیاتر له 50 ملیار دینارمان پێویسته، نازانین ئاماده ده‌بێت بۆ مووچه‌ى مانگى حه‌وت یان".