ئابووری

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكان نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكان نرخی نەوت دابەزی


مەودا میدیا-
بەهۆی پلانی خستنەڕووی زیاتری نەوتەوە لەلایەن بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێك پڵەس، بەیانی ئەمڕۆ لە دوای كردنەوەی بازاڕەكانی ئاسیا نرخی نەوت دابەزی.

راستەوخۆ لە دوای كردنەوەی بازاڕەكان نرخی نەوتی برێنتی دەریای باكوور 57 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێك بوو بە 76 دۆلار و 36 سەنت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش 50 سەنت دابەزی و بوو بە 73 دۆلار و 5 سەنت.  

بەپێی وتەی شارەزایان، هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بەرهەمهێنەرانی نەوت لەسەر خستنەڕووی زیاتری نەوتی خاو لە بازاڕەكاندا بەردەوام دەبن و بەنیازن تا كۆتایی ساڵی 2025 بڕی 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت زیاتر بخەنە بازاڕەوە.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان