ئابووری
به‌غدا نه‌وتى سپى بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌غدا بڕیاریداوه بۆ ئه‌مساڵ نه‌وتى سپى بۆ هه‌رێمى كوردستان بنێرێت و دابه‌شبكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان.
بڕیار رەشید، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق له فراكسیۆنى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "دەربارەی چەند پرسێکی گرنگ و پەیوەندیدار بەنەوت و وبەنزین لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق کۆبوومەتەوە و لەو بارەیەوە گفتوگۆمانکردووە".
وتیشى "داوامانکردووە بڕی نەوتی سپی پێویست و بەنزین بەنرخی پاڵپشتی کراو بۆ پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت وەزیری نەوتیش بەڵێنیداوە ھەردوو داواکاریییەکە بگەیەنێتە ئەنجومەنی وەزیران و داکۆکی لێ بکات بۆ پەسەندکردنی".
ساڵى رابردوو به‌غدا نه‌وتى سپى بۆ هاوڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌كرد و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 60 هه‌زار دینار ده‌درا هاوڵاتییان، حكوومه‌تى هه‌رێمیش نه‌وتى ته‌رخانكرد به‌ڵام بۆ به‌رمیلێك 103 هه‌زار دینارى وه‌رده‌گرت.
ع