ئابووری
هاوتاكردنى مووچه‌ى خانه‌نشینان هه‌مویان ناگرێته‌وه؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان به هاوتاى خانه‌نشینانى عیراق مووچه‌كه‌یان وه‌رده‌گرن و باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌موو خانه‌نشینان ناگرێته‌وه، وته‌بێژى یه‌كێتى خانه‌نشینانى كوردستانیش زانیاریی زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
مامۆستا سادق عوسمان ، وته‌بێژى یه‌كێتى خانه‌نشینانى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و خانه‌نیشنانه‌ى كه له هه‌رێمدایه و نزیكه‌ى 250 هه‌زاره هاوشێوه‌ى خانه‌نشینانى عیراق مووچه وه‌ربگرن".
وتیشى "مه‌گه‌ر ئه‌و خانه‌نیشنانه‌ى كه كێشه‌یه‌ك له دۆسیه‌كه‌یاندا هه‌بێت و له داهاتوودا كه چاره‌سه‌ر كرا، ئه‌وانیش مووشه‌كه‌یان له مانگى حه‌وته‌وه به هاوتاكراوى وه‌رده‌گرن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بڕیاره‌كه هه‌موو خانه‌نیشینان ناگرێته‌وه و مه‌رج بۆ ئه‌و بڕیاره دانراوه، ناوبراو، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌موو خانه‌نشینان ده‌گرێته‌وه، هه‌ر خانه‌نیشنێك یاسایی بێت و به‌پێى رێنماییه‌كانى یاساكه خانه‌نشینكراو بێت ده‌یگرێته‌وه، بۆیه هیچ گرفتێك له ئارادا نییه".
پ ح ع