ئابووری

سەرۆکى حكومه‌ت: له‌ یه‌ك ساڵدا ملیۆنێك مووچەخۆر لە سیستمى بانکى تۆمار ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکى حكومه‌ت: له‌ یه‌ك ساڵدا ملیۆنێك مووچەخۆر لە سیستمى بانکى تۆمار ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکى حكومه‌تى هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "هەبوونى سیستمى بەهێزى بانکى گرنگە و پلانیان هه‌یه‌ لە ماوەى یه‌ك ساڵدا ملیۆنێك مووچەخۆر لە سیستمى بانکى تۆمار بکرێت".

مەسرور بارزانی، سەرۆکى حكومه‌تى هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "دەستیان بە ئەنجامدانی چاکسازی كردووه‌ لە سیستمی بانکی هەرێمی کوردستان و پلانیان هه‌یه‌ لە ماوەى یه‌ك ساڵدا ملیۆنێك مووچەخۆر لە سیستمى بانکى تۆمار بكرێت".

وتیشى "هەبوونى سیستمى بەهێزى بانکى گرنگە و سیستمی بانکی ئێستای هەرێمی کوردستان لە جاران بەهێزتر و کاراترە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌ ناو سیستمى بانكى نزیکەى 500 هەزار مووچەخۆر تۆمار كراون و 200 ئامێرى ئەى تى ئێم لە هه‌موو هەرێمی کوردستان دانراون".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان