ئابووری

عیراق قه‌رز ده‌داته‌ هه‌موو گه‌نجان، هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق قه‌رز ده‌داته‌ هه‌موو گه‌نجان، هه‌رێمى كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

حكومه‌تى عیراق بڕى چه‌ند ملیۆن دینارێك قه‌رز ده‌داته‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ى به‌هره‌دارن و تواناى داهێنانیان هه‌یه‌، راوێژکاری سەرۆکى حكومه‌تى عیراق بۆ کاروباری گەنجانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "قه‌رزه‌كه‌ هه‌موو گه‌نجانى عیراق ده‌گرێته‌وه‌ به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌".

قاسم زالمی، راوێژکاری سەرۆکى حكومه‌تى عیراق بۆ کاروباری گەنجان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای گەنجان ئاشكرایكرد "قەرز ده‌ده‌نه‌ ئه‌و گەنجانه‌ی خاوەن بەهرەن و توانای داهێنان هه‌یه‌ و لە چەند رۆژی ئایینده‌دا پێدانى قه‌رزه‌كه‌ رادەگەیه‌نین".
 
وتیشى "قه‌رزه‌كه‌ هه‌موو گه‌نجانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و تاوه‌كو لەو رێگەیەوە هاوکاری گەنجان بن بۆ دەرخستنی تواناکانیان، بۆیه‌ مه‌رجی سه‌ره‌كییانه‌ بەهرەی جیاواز و توانای داهێنان لە گەنجەکەدا هه‌بێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "رێژه‌ى پێدانى قه‌رزه‌كه‌ ده‌گۆڕێت به‌پێى توانا و به‌هره‌ى گه‌نجه‌كه‌ كه‌ له‌ 5 بۆ 20 ملیۆن دینار دەبێت و قەرزی 50 ملیۆنیش تەرخاندەکرێت، به‌ڵام ئەوەیان لە رێگەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە دەدرێت بە گەنجان". 
 
سه‌باره‌ت به‌ رێكاره‌كانى پێدانى قه‌رزه‌كه‌ش زالمى، روونیكرده‌وه‌ "لە رۆژانی ئایینده‌دا لینکێك کارا دەکرێت و له‌پێشدا ئه‌و گه‌نجه‌ى به‌هره‌كه‌ى هه‌یه‌ خۆی تۆمار دەکات و پاشان لیژنەیەکی تایبەتی ئەنجومەنی باڵای گەنجان، پێداچوونەوە بە زانیارییەکان دەکات".
 
پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان