ئابووری

حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كڕیارانى نه‌وته‌كه‌ى 58 دۆلار داشكاندنى بۆ كردون

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كڕیارانى نه‌وته‌كه‌ى 58 دۆلار داشكاندنى بۆ كردون

مه‌ودا میدیا-

کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن پترۆلیۆم (GKP)ی بەریتانی، بەرهەم و داهاتی گشتی بۆ نیوەی یەکەمی (2024) له‌ هه‌رێمى كوردستان بڵاو کردەوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌ هاتووه‌ "بە سەلامەتییەکی بەهێزەوە، بەبێ بەفیڕۆدانی کات 590 رۆژە بەردەوامین لە کارکردن، تێکڕای بەرهەمهێنانی گشتی لە نیوەی یەکەمی 2024 بە رێژەی له‌ 69% زیادیکردووە بۆ 39 هەزار و 252 بەرمیل نەوتی خاو لە رۆژێکدا".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لە کاتێکدا لە نیوەی یەکەمی (2023)  تێكڕای بەرهەم گەیشتبووە 23 هەزار و 256 بەرمیل نەوتی رۆژانە، ئەمەش رەنگدانەوەی خواستی بەهێزی بازاڕی ناوخۆییە بۆ نەوتی خاوی کێڵگەی شێخان".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بە تێکڕای هه‌شت مانگی رابردوو، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەکە بەرزتربووەتە بۆ 41 هەزار و 400 بەرمیل نەوتی رۆژانە، چونکە خواستی بازاڕی ناوخۆیی لە مانگی شوبات بەدواوە زیادی کردووە، تێکڕای بەرهەمهێنانی گشتی لە مانگی تەمموزدا نزیکەی 47 هەزار و 900 بەرمیل و لە مانگی ئاب و تا ئێستا رۆژانە نزیکەی 48 هەزار و 200 بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت".

هه‌روه‌ها "ئەو نرخەی لە بەرمیلێک نەوت بەدەستهاتووە لە نێوان (25 بۆ 28) دۆلار بووە، لە ئێستادا هەر بەرمیلێک بە (27) دۆلار دەفرۆشرێت، بەراورد بە نرخی نەوتی برێنت لە هەر بەرمیلێک نەوتدا (57.8) دۆلار داشکاندنمان بۆ کڕیاران کردووە، داهاتی گشتی کۆمپانیاکەش سەروو (71 ملیۆن) دۆلار بووە".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان