ئابووری

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ باره‌ى پێنه‌دانى بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌ باره‌ى پێنه‌دانى بڕه‌ پاره‌یه‌ك به‌ پێشمه‌رگه‌ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ پێنه‌دانى هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان به‌ بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە، وه‌زاره‌ته‌كه‌ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "گرفته‌كه‌ هیچ پەیوەندییه‌کی بە بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە".

وەزارەتی پێشمەرگە له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو "گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان، هیچ پەیوەندییه‌کی بە بڕیارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە، بەڵکو راستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی هاوکاری هاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ "گرفتی ئەم یەکە سەربازییانەش پەیوەستە بە هەبوونی رۆتینێکی ئەمنیی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لە سەرکردووە".

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "چاوەڕوانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکەین بۆ رێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan