کوردستانی

له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا دوو رووداوى وه‌ك یه‌ك رووده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ ماوه‌یه‌كى نزیكدا دوو رووداوى وه‌ك یه‌ك رووده‌دات

مه‌ودا میدیا-

تانكه‌رێك وه‌رده‌گه‌ڕێته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى تردا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكرایكرد "ئۆتۆمبێلێك له‌ جۆرى تەنکەر دوای ئه‌وه‌ى کۆنتڕۆڵى لە دەستدا، وەرگەڕا و کەوت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا".

وتیشى "رووداوه‌كه‌ له‌ نزیك گوندى ئه‌ڵڵایی له‌ سنوورى قه‌زاى بازیان روویداوه‌ و بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گیانیان لەدەستدا".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكداية، له‌ ماوه‌ى رابردووشدا له‌ رووداوێكى هاتوچۆى هاوشێوه‌دا له‌ ناو تونێله‌كه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، تانكه‌رێك وه‌رگه‌ڕا و كه‌وت به‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا و به‌ هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا و سێ كه‌سی تریش بریندا بوون.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

گفتوگۆی دوو سەرۆك كۆمار بە زمانی كوردی كەم نییە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

ژن و کارکردن لە تاقیگەکانی پزیشکیدا

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

دیکتاتۆرەکانیش بەشەڕ دێن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە