کوردستانی
كاتى هه‌ڵبژاردنى رێكخه‌ری گشتیی و خانه‌ى راپه‌ڕاندنى گۆڕان دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌ڵسوڕاوى دیارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێش 10ى ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردن بۆ خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كرێت.
رزگار محه‌مه‌د، هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "به‌پێى دوایین بڕیار كه دیاریكراوه، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌فته‌ى داهاتوو خانه‌ى راپه‌ڕاندن و رێكخه‌رى گشتى هه‌ڵده‌بژێرێت".
وتیشى "پێویسته پێش 10ى مانگ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكرێت چونكه كات نه‌ماوه".
باسى له‌وه‌شكرد "تا ئێستا دانا ئه‌حمه‌د مه‌جید، تاكه كاندیده بۆ رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌كه و هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كیش نییه له‌و باره‌وه".