ئابووری
نرخى به‌نزین داده‌به‌زێندرێت و نه‌وتیش دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هه‌نگاوه‌كانى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بۆ ماڵان و دابه‌زاندنى نرخى به‌نزین له لایه‌ن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ستیپێكرد و وه‌ك وه‌زاره‌ته‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت "دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکانه‌وه دەستپێده‌كات".
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه "بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکان کۆبوونەوەیەکی فراوان لەبارەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد".
راشیگه‌یاندووه "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرمانێکدا وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی راسپاردووە دەست بە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزینی نرخی بەنزین بکرێت".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری سامانە سرووشتییەکان، گفتوگۆی لەسەر دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی کرد و لەم رووەوە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد، تاوەکو بەم نزیکانە لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی نەوتی پاڵپشتیکراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی نرخی بەنزینی جۆری نۆرماڵ و هاوردەکردنی بەنزینی زیاتری بازرگانی و لەم رووەوە دەست بە هەنگاوەکانی پرۆسەکە دەکرێت".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا شاندێکی وەزارەت سەردانی وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدڕاڵ بکات، بۆ دیاریکردن و وەرگرتنی بەشی هەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی و بەنزین و کۆمەڵێک پرسی پەیوەنداری دیکە".
پ ح ع