ئابووری

نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌س فه‌رمانى وزارى بۆ دامه‌زراندنیان ده‌رچوو"كلیك بكه‌ و ناوى دامه‌زرێندراوان بدۆزه‌ره‌وه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


نزیكه‌ى 30 هه‌زار كه‌س فه‌رمانى وزارى بۆ دامه‌زراندنیان ده‌رچوو"كلیك بكه‌ و ناوى دامه‌زرێندراوان بدۆزه‌ره‌وه‌"

مه‌ودا میدیا-

نزیکەی 30 هەزار دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان، فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنیان ده‌رچوو.

فەرمانه‌ وەزارییه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن وەزارەتی تەندروستیی عیراقه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و بڕیارەکە به‌جۆرێكه‌ دەرچووانى دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستانن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاشكرایكردووه‌ "دوای تەواوکردنی هه‌موو رێکارەکان، ئەمڕۆ 5ى ئه‌یلوولى 2024، فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی 29 هەزار و 882 دەرچووی کۆلێژ و پەیمانگا پزیشییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەرچوو، ئەوانەشی ناوییان دەرچووە بۆ دەستبەکاربوونیان دەتوانن سەردانی وەزارەت بکەن".

ئه‌مه‌ دواى ئه‌وه‌ دێت، هەزاران دەرچووی زانکۆکان لە عیراق و هەرێمی کوردستان ئەمساڵ فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکرده‌وه‌ و دامەزراندنه‌كه‌ش سێ یەکەمەکانی زانکۆ، دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان، هەڵگرانی بڕوانامەی ماسته‌ر و دکتۆرا دەگرێتەوە.

بۆ دۆزینەوەی ئه‌و كه‌سانه‌ى ناویان ده‌رچووه‌  کلیک بکە.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان