ئابووری
نوێترین زانیاریی له‌باره‌ى هاوتاكردنى مووچه‌ى ئه‌م توێژه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزیرى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیى هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌فته‌ى ئایینده له‌گه‌ڵ وه‌زیرى کاروبارى کۆمەڵایەتیى عراق گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هەوڵى هاوتاکردنى مووچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق ده‌ده‌ن كه کەمترین مووچەیان لە عیراق 250 هەزار دینارە".
کویێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیى حكومه‌تى هەرێمى کوردستان رایگه‌یاندووه "له‌كاتى هاتنى وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتیى عیراق له‌گه‌ڵ سێ بەڕێوەبەرى گشتی بۆ هەرێمى کوردستان، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به هاوتاكردنى مووچه‌ى خاوەن پێداویستییه تایبەته‌كان".
وتیشى "به‌هاوتاكردنى مووچه‌ى ئه‌و توێژه، کەمترینیان دەبێتە 250 هەزار دینار، ئه‌وه‌ش به‌پێى یاسا عیراقییەکان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "وه‌فده‌كه هه‌فته‌ى ئایینده دێن به مه‌به‌ستى پرسى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان، به‌ڵام ئێمە ئه‌و پرسه‌یان له‌گه‌ڵ تاوتوێ ده‌كه‌ین".
پ ح ع