کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستێكى لاوازى هه‌یه‌ له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كانى توركیا له‌ هه‌رێم

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستێكى لاوازى هه‌یه‌ له‌سه‌ر بۆردوومانه‌كانى توركیا له‌ هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ته‌نها وتى، خه‌ڵكى سڤیل پارێزراوبن.

وته‌بێژێكى وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند "ئێمە بەردەوام دەبین لە هاندانی حکومەتی تورکیا بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن لەگەڵ حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی ئەودیو سنوورەکان".

باسى له‌وه‌شكردووه‌ "داوا دەکەین خەڵکی مەدەنی بپارێزرێت و دوور بن لەوەی زیانیان پێ بگات".

له‌ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆى بۆردوومانه‌كانى توركیا له‌ سنورى سلێمانى هه‌شت كه‌س بونه‌ته‌ قوربانى.


Qaiwan
Qaiwan