ئابووری

داهاتى مانگانه‌ى ناوخۆى هەرێم به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت"ده‌سه‌لمێندرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتى مانگانه‌ى ناوخۆى هەرێم به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كرێت"ده‌سه‌لمێندرێت"

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێکی خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان داهاتى مانگانه‌ى ناوخۆى هەرێم به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "داهاته‌كه‌ مانگانە لەنێوان 500 بۆ 600 ملیار دینارە و ئامادەم بیسەلمێنم".

عومەر گوڵپى، ئەندامى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییدا ئاشكرایكرد "داهاتى مانگانه‌ى ناوخۆى هەرێمى کوردستان لە نێوان 500 بۆ 600 ملیار دیناره‌ و ئامادەیه‌ لەبەردەم دادگا بیسەلمێنێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى خولى پێنجه‌م به‌ڵگه‌ى بۆ قسه‌كانى خسته‌ڕوو، و وتى "ئەگەر راست نه‌بوو، ئاماده‌یه‌ حکومەت سکاڵاى لەسەر تۆماربکات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "چوار سکاڵاى له‌ دژى حکومەتى هەرێم له‌ ساڵى 2022  تۆمار کردووە، لەلایەن دادگاوە دوو سكاڵاى وه‌رگیراوه‌ و دووانیان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌".

زیاتر وتى "سكاڵا ره‌تكراوه‌كان لەسەر نەبوونى پارە لەبانکەکان و خراپى رێگاوبانەکان بووە و وه‌رگیراوه‌كانیش تایبه‌ت بوون به‌ دابین نەکردنى دەرمان بۆ سلێمانى و دابین نەکردنى پارە بۆ کۆمپانیاکانى پاکكردنەوە، كه‌ ئێستا سکاڵاکانى لە قۆناغى لێکۆڵینەوەدایە".

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان