ئابووری

كاتى دابه‌شكردنى ئه‌م مووچه‌یه‌ راگه‌یه‌ندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتى دابه‌شكردنى ئه‌م مووچه‌یه‌ راگه‌یه‌ندرا

مه‌ودا میدیا-

نوێنه‌رى وانه‌بێژانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "رۆژى دووشه‌ممه‌، كاتژمێر 10:00ى سه‌رله‌به‌یانى، مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژى سنوورى په‌روه‌رده‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و راپه‌ڕین، بۆ مانگى پێج دابه‌شده‌كرێت".

كارۆخ عه‌بدوڵا، نوێنه‌رى وانه‌بێژانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "رۆژى دووشه‌ممه‌ 9ى 9ى 2024، كاتژمێر 10:00ى سه‌رله‌به‌یانى مووچه‌ى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌ سنوورى په‌روه‌رده‌كانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ردوو ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان و راپه‌ڕین دابه‌شده‌كرێت".

وتیشى "ئه‌م مووچه‌یه‌ى وه‌ریده‌گرن بۆ مانگى پێنجه‌ و بۆ مانگى شه‌ش ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته‌ دواى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌ مانگه‌كانى حه‌وت و هه‌شتیش، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ئه‌و دوو مانگه‌ پاره‌ى ته‌واو وه‌رناگرن، به‌ڵكو نیوه‌ى شایسته‌ى داراییان پێده‌درێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌وتوونه‌ته‌ پشووى هاوینه‌وه‌، وه‌ هێشتا ناشزانن كه‌ى دابه‌شده‌كرێت".

ئه‌وه‌شى وت "مامۆستایانى وانه‌بێژى په‌روه‌رده‌كانى سنوورى هه‌ولێر و دهۆكیش، سبه‌ینێ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan