ئابووری

دابه‌زینى نرخى نه‌وت ده‌بێته‌ هۆى کەمبوونەوەی مووچە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


دابه‌زینى نرخى نه‌وت ده‌بێته‌ هۆى کەمبوونەوەی مووچە؟

مه‌ودا میدیا-

له‌ پاش دابه‌زینى نرخى نه‌وت له‌ جیهاندا و ده‌نگۆى درستبوونى قه‌یرانى مووچه‌ به‌و هۆیه‌وه‌، راوێژكارێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق دڵنیایی ده‌دات، كه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌ سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆران دروستناكات.

دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ دابه‌زینى نرخى نه‌وت مه‌ترسى له‌ سه‌ر مووچه‌ دروستده‌كات و به‌ هۆیه‌وه‌ مووچه‌ى مووچه‌خۆران كه‌مده‌كرێته‌وه‌، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عیراق ره‌تى كرده‌وه‌، ئه‌و ده‌نگۆیه‌ راست بێت.

ئاشكرایكرد "هیچ کاریگەرییەک له‌ سەر کەمکردنەوەی مووچەی مووچه‌خۆرانی عیراق، به‌هۆى دابەزینی نرخی نەوته‌وه‌ دروست نابێت و هیچ قەیرانێک لە عیراقدا بوونى نییە".

ئه‌و راوێژكاره‌، وتیشى "سەبەتەی خۆراک و پاڵپشتیکردنی نرخی سووتەمەنی و دەرمان و کەرەستە پێویستییەکانیش له‌ لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ به‌رده‌وامى دابین ده‌كرێت".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان