عیراقی

سودانی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە دەكرێت


مەودا میدیا-
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت، لە كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە رۆژی 26ی ئاب، نوری مالكی، سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا پێشنیاری ئەوەی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە كە پێش ئەوەی ناچار بە  دەستلەكاركێشانەوە بكرێت، دەستلەكاربكێشێتەوە. 

هۆكاری ئەو داوایەی مالكی بۆ بوونی تۆڕێكی سیخوڕی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەگەڕێتەوە بەسەر سەركردە و بەرپرسە حزبی و حكومییەكانی وڵاتدا

رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە كۆبونەوەكەدا، گوێیان لە تۆماری دەنگی چەند كەسێك گرتووە، كە قسەیان لە بارەی كار و ئاڕاستەكردنیان كردووە لەلایەن باڵاترین لایەنی حكومییەوە، بۆ چاودێریكردنی سیاسی و بەرپرسە عیراقییەكان.

دوای ئەوەش مالیكی بە محەمەد شیاع سوودانی وتووە "پێش ئەوەی حكومەتەكەی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە بكرێت، دەست لەكاربكێشێتەوە"، بەڵام سودانی وەڵامی داوەتەوە بەوەی كە ناچێتە ژێر باری فشارەكان بۆ دەستلەكاركێشانەوە".  
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan