تەندروستی
چهند حاڵەتێكى تای خوێنبەربوون لەم شوێنه تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
تەندروستیی دهۆك رایدهگهیهنێت "سێ حاڵەتی تووشبون بە نهخۆشى تای خوێنبەربوون لە بەردەڕەش تۆماركراوە و له ئێستادا تەندروستییان جێگیرە".
لە راگەیەندراوێكدا بهڕێوهبهرایهتیی تەندروستیی دهۆك رایگهیاندووه "دوای ئەوەی سێ هاوڵاتیی خەڵكی بەردەڕەش پشكنینیان بۆ كرا و لە بەغداد ئەنجامی پشكنیینەكان گەڕێندرانەوە، دەركەوت ئەو هاوڵاتییانە تووشی تای خوێنبەربوون بوون".
ئهوهش هاتووه "لە ئێستادا ئەو هاوڵاتییانە تەندروستییان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە".
پ ح ع