ئابووری

ئه‌م سزایه‌ بڕیارى 100% لێخۆشبوونى له‌ سه‌ر درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌م سزایه‌ بڕیارى 100% لێخۆشبوونى له‌ سه‌ر درا

مه‌ودا میدیا-

بڕیارى لێخۆشبوونى 100% له‌ سه‌ر سزاى دواكه‌وتنى كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر خاوه‌نكاران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌ركرا و بڕیاره‌كه‌ تاوه‌كو 31-10-2024، به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ى به‌شداربووی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین.

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ نووسراوێكیدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "كوێستان محەمەد، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی پاڵپشت به‌ نووسراوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ 4317 بڕیاری لێخۆشبوون له‌ 100٪ بۆ سزای دواكه‌وتنی كه‌ڵه‌كه‌بووی درێژكرده‌وە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ رۆژی ده‌رچوونی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ 15ی ئه‌یلوولی 2024ه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت تاوه‌كو 31ی تشرینی یه‌كه‌مى 2024".


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan