ئابووری

بەغدا پارەی دوو مانگی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەغدا پارەی دوو مانگی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت


مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، حکوومەتی هەرێم پابەندی لیستی مووچە بێت بەغدا پارە دەنێرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئەگەری پابەندبوونی حکوومەتی هەرێم بە چاککردنی لیستی مووچە لە دوای کۆبوونەوەکانی هەردوو شاندی وەزاری هەرێم و بەغدا لەو هەفتەیە، ئەوا بەغدا پارەی مووچەی مانگی هەشت و نۆ رەوانە دەکات".

لە ماوەی رابردوو لیستەکانی هەرێم کە رەوانەی بەغدای کردووە گرفتی زۆری تیابووەو بەهۆیەوە بەغدا پارەی مووچەی مانگی حەوتی بۆ هەرێم نەنارد.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان