ئابووری
پهرلهمانتارێك:کاتێک دۆخێکی یاخی دێتەوە پێشەوە، ئەم ھەڵبژاردەیە ھەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کۆمەڵێک پەرلەمانتاری عیراق کە ژمارەیان پەنجا کەسە داوا دەکەن، پێوەری دادپەروەرانە بۆ دابەشدەکردنی مووچە دابنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراویان کردووە و واژۆیان کۆکردووەتەوە.
لەو بارەیەوە، غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری عیراق لە سەر فراکسیۆنی یەکێتی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "کاتێک دۆخێکی یاخی دێتەوە پێشەوە، ئەو ھەڵبژاردەیە ھەیە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە کە بە کۆکردنەوەی 50 واژۆ دەتوانرێت داواکاری بکرێت کە دانیشتن بکرێت یان ھەر حاڵەتێکی تر بیانەوێت بکرێت".
وتیشی "بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوان وەک پەرلەمانتاران ھەوڵیان ھەبێت سەبارەت بەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان ھەردوو وەزارەتی دارایی عیراق و ھەرێم ھەیە لە سەر راستەرێکردنی پرسی شایستەداراییەکان بە تەواویی".
ئەمە لە کاتێکدایە، مانگانە لە کاتی دابەشکردنی مووچەدا بە پێوەرێکی جێگیر دابەشناکرێت و سەرباری ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بەراورد بە پارێزگاکانی تری عیراق دوا دەکەوێت، ھەندێکجار لە پارێزگاکانی عیراقیش دامەزراوە ھەیە مووچەی دوا دەکەوێت، لهگهڵ ئهوهشدا جیاوازى له نێوان مووچهى فهرمانبهرانى دامهزراوهكان ههیه و به پێوهرێكى دادپهروهرانه رێكنهخراوه.
پ ح ع