ئابووری
له دامه‌زراندنى ئه‌م جۆره كه‌سانه دڵنیایی ده‌درێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاریدا به دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ به شێوه‌ى گرێبه‌ست، ژماره‌یه‌ك له وانه‌بێژان لادراون و نوێنه‌رێكى ئه‌و مامۆستایانه‌ش دڵنیاییان پێده‌دات كه بڕیاڕه‌كه ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه".
کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ھەرێمی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئه‌و مامۆستایانه‌ى وانه‌بێژ كه لادراون ژمارەیان 1450 وانه‌بێژه".
وتیشى "خشتەیه‌ک دروستکراوە كه زانیاریی تەواو وه‌ك ناو و خزمەت و شوێن و بەشەوانەیان تێدا کۆدەکرێتەوە و ھەفتەی داھاتوو له پەروەردەکانه‌وه بۆ وەزارەت دەنێردرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دواتر بەپێی پێویست و لەھەر شوێنێک بۆشایی ھەبێت، ئەوان دادەنرێن".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ى مامۆستایانى گرێبه‌ست دڵنیاییدا له‌وه‌ى ئه‌وانیش هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت و به شێوه‌ى گرێبەست داده‌مه‌زرێندرێن نەک وەک وانەبێژ.
پ ح ع