ئابووری

به‌م مه‌رجه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ به‌ به‌رده‌وامى بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌م مه‌رجه‌ به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ به‌ به‌رده‌وامى بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

مه‌ودا میدیا-

بۆ ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ به‌رده‌وامى، له‌ عیراقه‌وه‌ مه‌رج هه‌یه‌ و ئه‌ندامێكى لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش مه‌رجه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت "بەبانکیکردن مەرجی ناردنی پارەی مووچەیە".

مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە هەمان شێوەى مووچەی مووچەخۆرانی عێراق لە بودجەدا پارێزراوە".

وتیشى "به‌رپرسانى وەزارەتی دارایی عیراق دڵنیایان كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ تەواوی مووچەی مووچەخۆران پارێزراوە و هیچ په‌یوه‌ندى به‌ کێشەی نەختینەوە نییە".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی، روونیشیكرده‌وه‌ "ده‌بێت پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچە له‌ لایه‌ن حکومەتی هەرێمه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت، چونکە بەبانکیکردن مەرجی ناردنی پارەی مووچەیە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان