عیراقی

كۆنترین شوێنەوار دۆزرایه‌وه‌ كه‌ مێژووەكەی بۆ سەدەی پێنجەمی زایینی دەگەڕێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆنترین شوێنەوار دۆزرایه‌وه‌ كه‌ مێژووەكەی بۆ سەدەی پێنجەمی زایینی دەگەڕێتەوە

مه‌ودا میدیا-

دەستەی شوێنەواری عیراق ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات "بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەواوە توانیویانە كۆنترین كڵێسای مەسیحییەكان لە كەربەلا بدۆزنەوە كە مێژوەكەی بۆ سەدەی پێنجەمی زایینی دەگەڕێتەوە".

لە راگەیەندراوێكدا دەستەكه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند توێژەرێكی شوێنەوار كنە و پشكنین بۆ چەند شوێنەوارێك لە ناوچەكانی باشووری عیراق ئەنجامدراوە".

راشیگه‌یاندووه‌ "لەو كنە و پشكنینەدا توانراوە كڵێسای قەیسەر بدۆزرێتەوە كە كۆنترین شوێنەواری كڵێسایە لە عیراق و مێژووەكەی بۆ سەدەی پێنجەمی زایینی دەگەڕێتەوە و 70 كیلۆمەتر لە كەربەلاوە دوورە".

ئاشكراشیكردووه‌ "كڵێساکە تاوه‌كو ساڵی 633ی زایینی لەلایەن دەوڵەتی لەخمینییەكانەوە پارێزراوە و دواتر كەوتووەتە ژێر دەستی ساسانییەكانەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان