ئابووری
وه‌فدێكى عیراق دێته هه‌رێم و بۆ پرسێكى تری گرنگه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بڕیاره هەفتەی ئایینده، وه‌فدێکی وەزارەتی نەوتی عیراق كه وەزیریشى تێدایه، سەردانی هەرێم بکەن و رێکارەکانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هەناردەی نەوتی هەرێم، گفتوگۆى له باره‌وه بکەن.
د. سەباح سوبحی، ئەندامی لێژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد "به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى خەرجی دەرهێنانی کۆمپانیاکانی نەوت و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەرناردەی نەوتی کوردستان، بڕیاردرا وه‌فدێکی وەزارەتی نەوتی عیراق، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ماوه‌ى زیاتر لە 17 مانگ تێپه‌ڕیوه و تاوه‌كو ئێستا هەناردەی نەوتی هەرێم دەستیپێنەکردووەتەوە.
پ ح ع