ئابووری
پێشبینی دەکرێت نرخی ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ بگاته 3000 دۆلار "30 گه‌ڵا"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سیتی بانکی ئەمه‌ریکا، كه یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان پێشبینى ده‌كات، نرخی زێڕ بە ئەگەری زۆرەوە به‌رزببێته‌وه و به‌ر له کۆتایی ئەمساڵ نرخه‌كه‌ی بگاتە 2600 دۆلار و تاوه‌كو ناوەڕاستی ساڵی 2025یش نرخى زێڕ بگاته 3000 دۆلار.
ئه‌و بانكه جهانییه، هۆكاره‌كه‌شى بۆ کەمکردنەوەی سوودی بانکی، لەلایەن بانکە ناوەندییەکانی جیهانەوە، ده‌گه‌ڕێنێته‌وه .
ئه‌مه له كاتێكدایه، دوێنێ هه‌ینى 13-9-2024، نرخی ئۆنسه‌یه‌ك ئاستێكى مێژوویی تۆمار كرد و نرخه‌كه‌ى گه‌شته 2585 دۆلار.
پ ح ع