ئابووری
نوێترین زانیاریی له سه‌ر دوو مووچه‌كه‌ى مانگى هه‌شت و نۆ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به ناردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه بۆ مانگه‌كانى هه‌شت و نۆ، كه باس له‌وه ده‌كرێت، به‌غدا پاره‌ى مووچه بۆ ئه‌و دوو مانگه ده‌نێرێت، زانیاریی نوێ ئاشكرا بوو.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه، به‌غدا پاره‌ى دوو مووچه پێكه‌وه نانێرێت، به‌ڵكو ده‌بێت چه‌ند رۆژێك له نێوانیاندا هه‌بێت.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، به‌غداد به‌هۆى گرفتى نه‌ختینه‌وه ناتوانێت دوو مووچه ته‌مویل بكات بۆ هه‌رێم، به لایه‌نى كه‌مه‌وه پێویسته هه‌فته‌یه‌ك یان زیاترى له نێواندا هه‌بێت.
ئه‌و پاره‌یه‌شى كه به‌غدا ده‌ینێرێت بۆ مانگى حه‌وته و ده‌بێت بڕى 920 ملیار دینار بنێرێت، چونكه پێشتر پاره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى ته‌مویل كردووه.
له ئێستا به هۆى هاوتاكردنى لیستى مووچه، بڕى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم زیادى كردووه و بۆ مانگه‌كانى داهاتوو پێویسته به‌غدا بڕى 998 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات.
پ ح ع