ئابووری

له‌ زیادبوونى پاره‌ى ئه‌م توێژه‌ دڵنیایی ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ زیادبوونى پاره‌ى ئه‌م توێژه‌ دڵنیایی ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌باره‌ت به‌ هاوتانه‌كردنى مووچه‌ى خانه‌نشینانى ئه‌یلوول، وته‌بێژى خانه‌نشینانى هه‌رێم دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ى ئه‌وانیش هاوتا ده‌كرێت و ده‌كه‌وێته‌ مانگى نۆوه‌.

مامۆستا سادق عوسمان، وته‌بێژى خانه‌نشینانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "خانه‌نشینانى ئه‌یلوولیش له‌ چوارچێوه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌دایه‌ و بڕیاره‌ بۆ مانگى نۆ مووچه‌كانیان هاوتا بكرێت و ئاسایی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بۆیان چاكده‌كرێت".

وتیشى "بڕیاره‌كه‌ سه‌رجه‌م خانه‌نشینان ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌وانیش جیاوازییان نییه‌ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینانى دامه‌زراوه‌كانى تردا، به‌ڵام ته‌نها دواكه‌وتووه‌ ئه‌ویش هۆكاره‌كه‌ى بۆ كۆمه‌ڵێك گرفت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ى خانه‌نشینانى پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تى هه‌رێمیش نه‌یتوانى له‌ كاتى خۆیدا چاره‌سه‌رى بكات".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دواى ئه‌وه‌ى له‌ مانگى نۆدا گرفته‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر كرا و مووچه‌كه‌یان هاوتا كرا، له‌ مانگى حه‌وته‌وه‌ ده‌بێت و پاره‌ زیادكراوه‌كانى مانگه‌كانى حه‌وت و هه‌شتیان بۆ خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام چۆن رێكده‌خرێته‌وه‌ و چۆن دابه‌شده‌كرێت ئه‌وه‌یان نازانم، به‌پێى توانا داراییه‌كه‌ ده‌بێت كه‌ ئایا به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌درێت پێیان یان به‌ چه‌ند قۆناغێك".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان