ئابووری
نرخى ته‌ماته گران ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عیراق بڕیاریدا هاورده‌ى به‌رهه‌مى ته‌ماته له ده‌ره‌وه قه‌ده‌غه بكات، مه‌ترسى ئه‌وه ده‌كرێت به‌هۆى بڕیاره‌كه‌وه نرخى ته‌ماته گران ببێت، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ندیكاى كشتو‌كاڵى عه‌لوه‌ى سلێمانیش پشتڕاستى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت "بێگومان گران ده‌بێت".
سه‌روه‌ر عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ندیكاى كشتو‌كاڵى عه‌لوه‌ى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌كردنى ته‌ماته له ده‌ره‌وه، له لایه‌ن حكومه‌تى عیراقه‌وه رۆژى یه‌كشه‌ممه ده‌چێته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى به جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه كاریگه‌رى له سه‌ر نرخى ته‌ماته ده‌بێت، سه‌روه‌ر عه‌لى، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "بێگومان كاریگه‌رى ده‌بێت و نرخى گران ده‌بێت، له ئێستادا نرخى هه‌ر كیلۆیه‌ك ته‌ماته له 500 دینار و خوارتره، به‌ڵام ئه‌وكاته به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 700 دینار و زیاتریش".
ناوبراو، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویسته حكومه‌ت نرخێكى دیاریكراو دابنێت و رێگر بێت له‌وه‌ى به‌رزتر ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده له ئێستادا به‌و نرخه‌ش كه كیلۆیه‌ك ته‌ماته خوار 500 دیناره، فه‌لاح له زه‌ره‌ردایه".
پ ح ع