عیراقی
ماددەی هۆشبەر دەكرێتە قوتووی شیری منداڵانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە نوێترین هەوڵی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بۆ گواستنەوەی ئەو جۆرە ماددانە و كڕین و فرۆشتنی، چەند بازرگانێك قوتووی كەپسی شیری منداڵان بەكاردەهێنن، بەڵام كارەكەیان ئاشكرا دەبێت.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق بڵاویكردەوە، لە پارێزگای بەسرە توانیویانە ژن و پیاوێكی بیانی دەستگیر بكەن كە بڕێك ماددەی هۆشبەری جۆری كریستیاڵیان لە چەند قوتوویەكی شیری منداڵان حەشار دابوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، هێزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی زۆر بە وردی چاودێری ئەو ژن و پیاوەیان كردووە و توانیویانە دەستگیریان بكەن، بەڵام ئاماژەیان بە ناسنامەی تۆمەتبارەكان نەكردووە و باسیان لەوە نەكردووە كە خەڵكی چ وڵاتێكن.
باسی لەوەشكردووە، بازرگانانی ماددە هۆشبەر بەردەوام رێگەی نوێ و جیاواز بەكاردەهێنن بۆ بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە، بەڵام هێزەكانی ئاسایش زۆر زیرەكانە توانیویانە ئەو رێگا نوێیانە ئاشكرا بكەن.
ئ پ