ئابووری

مووچەی خانەنشینانی سەربازی بۆ مانگی هەشت هاوتا ناكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مووچەی خانەنشینانی سەربازی بۆ مانگی هەشت هاوتا ناكرێت


هەرچەندی بڕیار بوو خانەنشینانی سەربازی بۆ مانگی هەشت مووچەكانیان بە هاوتاكراوی لەگەڵ بەغدا وەربگرن، بەڵام بەهۆی چارەسەرنەكردنی كێشەكانەوە هاوتاكردنەكە دەكەوێتە مانگی نۆ. 

هادی ئەكرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی، رایگەیاند "هێشتا كێشەكان بە تەواوی چارەسەر نەكراون، بۆیە ببۆ مانگی هەشتیش مووچەی خانەنشینان هاوتا ناكرێت".

وتیشی "ئەگەر كێشەكان چارەسەر بكرێن، ئەوا بۆ مانگی نۆ خانەنشینانی سەربازی مووچەكەیان بە هاوتاكراوی وەردەگرن، بەڵام بۆ مانگی نۆیش هێشتا دیارنییە چارەسەر دەكرێت یان نا". 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئەم ساڵ بۆ یەكەم جار، خانەنشینانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی حەوتیان بە هاوتاكراوی لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی عیراق وەرگرت، بەلڵام خانەنشینانی سەربازیی تا ئێستا هاوتا نەكراوە و دیاریش نییە كەی هاوتا دەكرێت".
ئ پ  


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال