عیراقی
لیژنەی دارایی عیراق سەردانی هەرێم دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە وەفدێك لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق سەردانی هەرێمی كورردستان بكات و لەگەڵ وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.
د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بە مەبەستی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو رێكەوتن و لێكتێگەیشتنە نوێیانەی لە نێوان هەولێر و بەغدا كراوە و هەروەها رێكەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكان، وەفدێك لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دێنە هەرێم".
وتیشی "دەمانەوێ ئاسانكاری بۆ هەردوولا بكەین، بە مەبەستی لێكتێگەیشتن و رێكەوتن لەسەر پرسە هەڵپەسێردراوەكان، چونكە هەندێك لە پرسەكان پێویستی بەوە هەیە كە لە نزیكەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گفتوگۆ و رێكەوتنی لەبارەوە بكرێت".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو وەفدی ئەنجوومەنی وەزاریی عیراق بۆ كاروباری ئابووری سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و دوو كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.
ئ پ