عیراقی

خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای باری كەسێتی دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای باری كەسێتی دەكرێت


مەودا میدیا-
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عیراق، رۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمان كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر چەند پرۆژەیاسایەك دەدرێت و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای باری كەسێتی دەكرێت. 

ئەمڕۆ، شەممە، پەرلەمانی عیراق خشتەی دانیشتنی رۆژی دوشەممەی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش، بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بەدەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دووبارە گەڕاندنەوەی ئەو زەوییانەی بەهۆی هەندێك لە بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵوەشاوەی شۆڕش لە خاوەنەكانیان وەرگیراونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەكە، بڕگەی دووەمی دانیشتنەكە تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بەكرێكدانی زەوی كشتوكاڵی و لە بڕگەی سێیەمیشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای هەمواری  ماددەكانی دوو و 10ی‌ یاسای باری كەسێتی‌ ژمارە (188)ی ساڵی 1959 دەكرێت، لەگەڵ خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە و ماددەیەكی تر. 

ئەوەش لە كاتێكدایە كە هەمواری یاسای باری كەسێتی ناڕەزایی بەشێكی زۆر لە رێكخراوەكانی‌ ژنان ‌و مافی‌ مرۆڤی‌ لێكەوتووەتەوە. 
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان