عیراقی
ئه‌مڕۆ دادگاى عیراق بڕیار ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به دوو سکاڵاى تایبەت بە گەڕاندنەوەی خاوەندارێتی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە سنووری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بۆ جووتیارانی کورد، کۆدەبێتەوە له‌و باره‌یه‌وه بڕیار ده‌دات.
ئه‌و دوو سكاڵایه لەلایەن 10 ھاوڵاتیی و جووتیاری کوردەوە تۆمارکراون و بەپێی كارنامه‌ى دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی عیراق، ئه‌مڕۆ تاوتوێ دەکرێن.
سكاڵاكاران داواى ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ژمارە 824 و 949ى ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی سەردەمی رژێمی بەعس، بۆ دەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیاران و گەڕاندنەوەی زەوییەکان بۆ خاوەنەکانیان، ده‌كه‌ن.
پ ح ع