عیراقی

له‌ ئۆپراسیۆنێکدا لەم چیایه‌ چه‌ند تیرۆریستێكى داعش ده‌كوژرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ ئۆپراسیۆنێکدا لەم چیایه‌ چه‌ند تیرۆریستێكى داعش ده‌كوژرێت

مه‌ودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق كوژرانى چەند تیرۆرستێکی داعش لە ئۆپراسیۆنێکدا لە چیای پەڵکانەی نزیک قه‌زاى خورماتوو راده‌گه‌یه‌نێت.

لە راگەیەندراوێکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "بە پشت بەستن بە زانیاریی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی، لە چیای پەڵکانە ئۆپراسیۆنێک ئەنجامدراوە". 

راشیگه‌یاندووه‌ "ئۆپراسیۆنەکە بە بەکارھێنانی فڕۆکەى ئێف 16 ئەنجامدراوە و چەند پێگەیەکی تیرۆریستانی داعش بۆردوومان کراوە و چەند تیرۆرستێک کوژران". 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان